ماوه‌ی پێشه‌شكردنی دبلۆمی باڵاو ماسته‌ر ودكتۆرا درێژ دەکرێتەوە

In خوێــنــدن, ڕێنمایەکانی وەزارەت, سلایدەر

کورسى تەرخانکراوى گشتى بۆ فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم زیادکرا

بۆ یەکەمجارە لە مێژوى خوێندنى باڵاى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتێکى گەورە لە زانکۆکانى هەرێم بۆ پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) دەڕەخسێنێت، ئەویش بەتەرخانکردنى زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار کورسى خوێندن بۆ ئارەزومەندانى خوێندنى باڵا.

♦️له‌م باره‌یه‌وه‌ (سه‌رتیپ خالص – به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا) له‌ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ لێدوانێكدا بۆ وێبسایتی وه‌زاره‌ت راگه‌یاند: ئەمڕۆ (٥/١/٢٠٢٠) پڕۆسه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی باڵا/ دبلۆمیباڵاى یەک ساڵە و ماسته‌ر و دكتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد،وتیشى: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆخوازیارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، پاڵپشت بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت، وەزارەتەکەمان پێداچونەوەى بە کورسیەکانى گشتى کرد کەشێوازى خوێندنەکە بەخۆڕاییە، بۆ ئەمەش ژمارەیەکى بەرچاو لە کورسى تەرخانکراوى گشتى بۆ فەرمانبەرانى دامەزراو بەشێوەى هەمیشەیی لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمىکوردستان زیادکران، بەمەش دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکارانى دامەزراو دەڕەخسێت.

♦️به‌ڕێوه‌به‌ریخوێندنی باڵا له‌ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وەو په‌ره‌پێدان ڕاشیگەیاند: لە کۆبونەوەى ڕابردوى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا لەبەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان وئەنفالکراوان و بۆ پێدانى دەرفەت و ڕەخساندنى هەلى زیاتر، کەسوکارى پلە (١) یەکى شەهیدو ئەنفالکراوه‌كان (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ)، ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى خوێندنى ماستەرو دکتۆراى تێدا بێت و، لە تاقیکردنەوەىتوانستى زانستى دەربچێت، لەدەرەوەى پلان، کورسی خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخاندەکرێت.

♦️هەروەھا وتیشى ژمارەیەک کورسى دیکەى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا بۆ فەرمانبەرومامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆى کەرکوک و پەیمانگەى کەرکوک تەرخاندەکرێت، کەدەتوانن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەشى کورسیە تەرخانکراوەکان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پشتگیرى لە نوسینگەى وەزارەتەکەمان لەشارى کەرکوک هاوپێچ بکات لەکاتى پێشکەشکردن.

♦️به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا له‌ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشى: لە پێناودروستکردنى دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکاران و لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى، پرۆسەى پێشکەشکردن درێژ دەکرێتەوە، بەمەش گۆڕانکارى بەسەرماوەى پێشکەشکردن دا دێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
ماوه‌یپێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له‌ (5-1-2020 تا 26-1-2020) به‌رده‌وامده‌بێت.
 تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی(2-2-2020).
هەر لە لێدوانەکەیدا سەرتیب خالص: ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد ئەمڕۆپلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له‌ گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كانى خوێندنی باڵا/ دبلۆمىیەک ساڵە و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ لایه‌ن وەزارەتەوە بە پەسەندکراوى بۆ زانکۆکان نێردراولەلایەن زانکۆکانیش بڵاودەکرێتەوە.جێگەى ئاماژەیە لە بەشێک لە زانکۆکان پێشکەشکردن بۆخوێندنى باڵا/ دبلۆى باڵاو ماستەر و دکتۆرا بەشێوەى ئۆنڵاین دەبێت، بەمەشپێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى وێسب سایتى ئەو زانکۆیانە داواکارى بە ئۆنڵاین پێشکەشبکەن.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

فۆرمی دامەزراندنی بەشە پزیشکیەکان

-وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگا پزیشكی و تەندروستیەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت. -دەرچوانی ساڵی (2022_2023) دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن. 🔹وەزارەتی تەندروستی عێراق,

Read More...

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu